راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر باقى وه‌لات و ناوچه‌كانى تر‌ى جیهان. ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه حاستى تێگه‌یشتن و ووشیارى تاكه‌كانى به‌ره‌وسه‌ر بردووه و تاكه‌كان ئاگادارى یه‌كدین و به‌و پێیه‌ش سوود له ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى یه‌كدى وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها چاو له‌هه‌ڵوێسته باشه‌كانى یه‌ك ده‌كه‌ن. تاكه ژێرده‌سته‌كان به بینینى بارودۆخ و ژیانى باقى مرۆڤه سه‌ربه‌ست و ئازاده‌كان پرسیاریان لا دروست ده‌بێ، به‌دواى وهلامى پرسیارهكهیان دا وێڵ ده‌بن، رِادهپهرن و چیتر ژێرده‌سته‌یی و زه‌لیلى قه‌بووڵ ناكه‌ن و به‌دواى ده‌سته‌به‌ر كردنى ژیانى سه‌ربه‌ست و ئازاد دا ده‌بن. ئه‌و دژكرده‌وه و چاولێكه‌رییه سه‌رسوورهێنه‌ر نییه، چونكه ویستى سه‌ربه‌ستى و خووخدهى ئازادى ومافخوازى له‌سروشت و ناخى هه‌ر مرۆڤێك دا هه‌یه، به‌لام به نیسبه‌ت حاستى تێگه‌یشتن و وریایی تاكه‌كان ئه‌و هه‌سته جیاوازه.
ئه‌و فورموڵه گشتگیره و له‌ناو سه‌رجه‌م تاكه‌كانى مرۆڤ خۆى ده‌رده‌خات. هێندێك كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگایێك له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنى ئامانج و مه‌به‌ستێك هاورِا و هاورێن به‌لام له‌وانه‌یه به‌پێى تایبه‌تمه‌ندییه جینسى و ته‌مه‌نى و پیشه‌ییان …هتد، خاوه‌نداریه‌تى كۆمه‌ڵێك ویست و خولیاى تریش بكه‌ن و بۆ ده‌ستخستنى ئه‌و ویستانه سه‌ربه‌خۆ هه‌وڵ بده‌ن و هێندێك كات له‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تری كۆمه‌ڵگاكه‌یان كه له‌زۆر باردا هاونه‌زه‌ر و هاوخه‌باتن له‌سه‌ر هێندێك پێكدادانى بیر‌ورا و دژبوونى قازانجه‌كانیان تووشی ناكۆكى بن كه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به رێچكهیێكى دروست دا نه‌بردرێ ئاكامى زیانبارى به‌دواوه ده‌بێ، به‌لام به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بتواندرێ له‌كه‌شێكى تێلۆرانس و حه‌وانه‌وه له‌به‌رچاو گرتنى پرنسیبهكانى دیموكراسی كێشه‌كان باسی لێوه بكرێ قازانجى لایه‌نه‌كان سه‌ریه‌ك بخرێت و به هاوكارى و هاوفكرى یه‌كدى خاڵه ناكۆك و كۆكهكان بێنه‌به‌ر باس و له‌هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى دروست و ئوسولى دابن، ده‌توانین بڵین ئه‌و كۆمه‌ڵگایه كۆمهڵگایێكى به‌خته‌وه‌ر و پێش كه‌وتوو ده‌بێ. كۆمه‌ڵگاكان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چه‌ندین توێژى جۆراوجۆر و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ویست و داخوازى جواروجور به‌ره‌وروو ده‌بین. له‌ناو هه‌ر كۆمهڵگاێك دا هه‌میشه كۆمه‌لێك نوخبه و كه‌سی ماف ویست بوونه كه به‌رده‌وام به‌دواى رهوڵگێران و داواكردنى ماف و هه‌وڵدان بۆ ده‌ست خستنى ئه‌و مافانه‌یان بوونه. دیاره له‌ناو هه‌ر توێژێك باشترین لایه‌ن كه ویستبێتى ته‌عبیر له داخوازى و ئاره‌زووه‌كان و به‌دواى ده‌ستخستن و پارێزگارى لێ‌كردن له‌مافه‌كانیان بووبێتن هه‌ر له‌ناو توێژى تایبه‌تى خۆیان سه‌ریانهه‌ڵداوه و به‌مجۆره كه‌سانى تری ناو توێژه‌كه‌یان دواى خویان خستووه و ویست و تێۆرى و هه‌ستى سه‌ره‌تایی یان كردووه به وشیاریی و كرده‌وه و ئیراده‌ى گۆرِان. له‌مێژووش دا وێنه‌ى ئه‌و جۆره بزووتنه‌وانه گه‌لێك زۆر بوونه و شاهید بووینه كه چۆن تواندراوه لهرێكخراوێكى بچووكى لاواز به تێپه‌رینى كات شۆرِش و گۆرِانى زۆر گه‌وره دروست بكرێ و ده‌سكه‌وتى به‌رچاو بێته دێ. ئه‌و توێژه‌ى كه من ده‌مهه‌وێ باسی لێوه بكه‌م توێژێكه كه خاوه‌ن پتانسیلێكى لهرِادهبهدهرى جووڵه‌یه، بیرومێشكێكى تیژ و وریا، زهرفیهتى زۆرى فێربوون و ئه‌زموون وه‌رگرتن، خاوه‌ن گرِوتین و پێكهاته‌شكێن و بوونى هه‌ستى به هێزى گۆرِان و چاكسازى و..هتدوایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش د زیتر رووى قسه‌م له رووى لاوى هه‌ست پاك و شۆرِشگێر و وریاى كورده. لاو كورد ئه‌و توێژه‌ى كه دینامیكى جووڵه و گۆرِانه و له‌هه‌موو به‌ستێنێك دا ئاماده‌یه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر روداو و ئاڵوگۆره‌كان داهه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا به‌و شێوه‌یه‌ى كه پێویسته سه‌رنجى پێنه‌دراوه و زیاتر وه‌ك سوته‌مه‌نى سه‌یرى كراوه و له‌مه‌یدانه‌كانى تر پشتگوێ خراوه. لاوى كورد ئه‌و لاوه‌یه كه خۆشه‌ویستى بۆ خاك و نیشتمان هه‌یه و به درێژایی مێژووى جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازانه‌ى گه‌له‌كه‌ى له‌ریزى پێشه‌وه‌ى فیداكارى و گیانبازى دا بووه و ئاماده‌ى هه‌ر نه‌وعه به‌خشینێك بووه. لاوى كورد ئه‌و لاوه‌یه كه بچووكترین بیانوو ده‌كا به راپهرِین و سه‌رهه‌ڵدان و وه‌ك دڵێر ده‌رژێته سه‌رشه‌قامه‌كان و هاوارى مافخوازانه‌ى گه‌له‌كه‌ى به‌رز ده‌كاته‌وه و به دژمن ده‌ڵى تا من بمێنم ناهێڵم خه‌وى خۆش به چاوانت دابێ و تا وه‌دیهاتنى مافى زهوتكراوى گه‌له‌كه‌م كۆڵ ناده‌م و له‌پێ ناكه‌وم. لاوى كورد ئه‌و كاراكتێره ئه‌كتیڤه‌یه كه دژمن بۆ بهچوكداهێنانى له هه‌موو پێلان و ناحهزیێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و به‌رێگه‌ى جۆراوجۆر وه‌ك، دروست كردنى جه‌وى بێكارى و هێشتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا له هه‌ژارى و دهسكورتى و بلاوكردنه‌وه‌ى مه‌وادى موخه‌دیر و دروستكردنى به‌سیج و جاش و سه‌ركووت به بیانووى بێ حیجابی و ..هتد مه‌به‌سته گلاوهكانى درێژه پێده‌دا. ئێستا ئه‌و پرسیاره دێته‌پێشه‌وه كه ئایا جێگه‌ى خۆى نییه كه زیاتر گرینگى بدرێ به توێژى لاو و ویست و داوكارییهكانى له‌به‌رچاو بگیرێ و بۆ كانالیزهكردنى ئه‌و هێزه زۆره‌ى بیر و جه‌سته‌ى زیاتر به‌شدارى پێ بكرێ؟ بێگومان ده‌بێ هه‌ل بۆ چالاكى لاوانى كورد خۆش بكرێ و رێگه‌ی زیاتریان پێ بدرێ تا بتوانن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى ژیانێكى باشتر به‌سه‌ر به‌رن هه‌ست به بوونى خۆیان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر بكه‌ن و بۆ خۆیان به وریایی و وردبینیه‌وه ئه‌رك و مافه‌كانى خۆیان دیارى بكه‌ن و له‌پێناوى دا هه‌وڵ بده‌ن و خۆیان ماندوو بكه‌ن. بۆیه به جوانى زه‌روره‌تى دروست كردنى مهكۆیێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى لاوان له‌ده‌ورى یه‌ك و گرینگى پێدانیان لهناوسازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران له‌و قۆناغه‌ى شۆرِش و موبارزه هه‌ستى پێده‌كرێ و ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵ بۆ دانانى ناوه‌ندێك كه ته‌عبیر له داواكارییه‌كانى لاوان و دانانى رێنوینى و ئه‌ركه‌كانى لاوان بكات بده‌ین.