مێژووى ناكۆكى و دژبه‌رایه‌تیه‌كانى نێوان باڵ و مۆره دیاره‌كانى رژیم یان به واتایێكى دیكه شه‌رِى گورگه‌كان بۆ درِینى به‌شى زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاى به‌ده‌سته گرتنى جڵه‌وى ده‌سه‌لات له‌لایه‌ن ئاخوندان و ماوه‌ى ٣١ ساڵه ئێمه شاهیدى ددان وه‌جیرهێنانى گورگه‌كانین له نیزامى ئاخوندى دا، به‌لام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌ره‌نجه به‌زاندنى سنوورى شه‌ر و ناكۆكیه‌كانى ناوخۆیی سیسته‌مى رژیمه له‌چه‌ندین ساڵى رابردوودا، ئه‌مرۆ ئیتر ناكۆكیه‌كان چوونه‌ته ناوچوارچێوه‌یێكى دیكه و ئه‌و بنه‌رِه‌ته كه (شه‌روناكۆكى …
ببێ به‌لام مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لات نه‌كه‌وێته مه‌ترسی و له‌سه‌ر راگرتنى نیزام هه‌موو ده‌بێ یه‌كگرتوو بین)، كه‌وتۆته ژێر پرسیار و له‌و چه‌ند ساڵه دا شاهیدى پێشێلكردنى ده‌یان جارى ئه‌و بنچینه‌یه بووین. له‌ئاكامى قووڵبوونه‌وه‌ى ناكۆكیه‌كان و سنووربه‌زاندنى مۆره‌كانى ده‌سه‌لات، ئه‌مرۆ مه‌شروعیه‌تى وه‌لى فه‌قیهیش كه‌وتۆته مه‌ترسی و ده‌نگى زۆر به‌هێز هه‌یه كه گومان ده‌خاته سه‌ر ره‌وایی پێگه‌یێك به‌ناوى وه‌لى فه‌قیه كه له مێژووى رژیمى ئاخوندى دا بێ وێنه‌بووه.
سه‌ره‌تاى گۆرِینى ئه‌و فازه ده‌تواندرێ بگه‌رێندرێته‌وه بۆ به‌رزه‌فرِییه‌كانى باندى ده‌سه‌لاتدار، باڵى خامنه‌یی و ئوسولگه‌راكان له‌چوارچێوه‌ى قۆرغ كردنى سه‌رجه‌م ناوه‌نده بریارده‌ر و سه‌رچاوه‌كانى هێز له‌ده‌ستى خۆیاندا. یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وته‌كانى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و گه‌لاڵه به‌رنامه بۆ دارێژراوه ئه‌وه بوو كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌وره‌ى نۆهه‌مى سه‌رۆك كۆمارى له ئه‌نجامێكى سه‌رسوورهێنه‌ر كه‌سێكى نه‌ناسراو به‌ناوى مه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد یه‌كێك له كۆنه پاستاره ده‌مارگرژه‌كان، هاته ساحه‌ى سیاسی و ده‌سه‌لاتى به‌رێوه‌به‌رى وه‌لاتى گرته ده‌ست. ئه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاو له‌راست به‌رێوه‌بردنى پرۆژه‌ى وه‌لانانى نه‌یاران و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى سیسته‌م به سه‌رۆكایه‌تى وه‌لى فه‌قیه بوو. له‌درێژه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته شاهیدى په‌ره‌دان به ده‌سه‌لاتى هێزى سپاى پاسداران و په‌ل و پۆ هاویشتنى ئه‌و هێزه ناخه‌ڵكیه بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان و به‌تایبه‌ت به‌شى ئابوورى وه‌لات بووین. له‌دواى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش ده‌سه‌لاته‌كانى دادوه‌رى و مه‌جلیسیش كه‌وتنه ده‌ست ئوسولگه‌راكان و به عه‌مه‌لى سه‌رجه‌م ناوه‌نده برِیاربه‌ده‌سته‌كان كه‌وته ژێر ده‌سه‌لاتى ئه‌و باڵه و خامنه‌یی به خه‌یاڵى خۆى به خه‌ونى له‌مێژینه‌ى خۆى گه‌یشت و له‌پرۆژه‌كه‌ى دا سه‌ركه‌وتنى وه‌ده‌ست هێنا. به‌لام به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونه‌كانى خامنه‌یی و بانده‌كه‌ى موعادلاته‌كان به‌وشێوه‌ییه‌ى بیرى لێده‌كرایه‌وه نه‌رۆیشتنه پێشه‌وه و گورگه‌كانى دیكه‌ش ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆ ته‌حمول نه‌ده‌كرا و ئه‌و مۆرانه‌ى خۆیان به بربرِه‌ى پشتى نیزام ده‌زانى و ئاماده نه‌بوون هه‌روا به ساكارى مه‌یدان بۆ زێده‌خوازه‌كان چۆڵ بكه‌ن، كه‌وتنه خۆ و شه‌رێكى قووڵیان ده‌ست پێكرد.
لوتكه‌ى لێكهه‌ڵشاخانى مۆره و بانده‌كانى رژیم له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وره‌ى ده‌یه‌مى سه‌رۆك كۆمارى ، كاتێك بوو كه ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد به فیڵ و فریوكارى بۆجارێكى دیكه وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى وه‌لات داندرایه‌وه و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته هێشتا باڵه‌كان ئومێدیكیان مابوو به فه‌رامۆش نه‌كردنیان له‌لایه‌ن وه‌لى فه‌قیهه‌وه به‌و كرده‌وه‌یه‌ى ده‌سه‌لاتى پاوانخوازى ئوسولگه‌راكان بۆیان سه‌لما كه ئیتر باقى ره‌وت و باڵ و مۆره‌كانى دیكه بایه‌خیان نه‌ماوه و په‌رده زیاتر له‌سه‌ر گه‌لاڵه‌ى یه‌كده‌ست كردنه‌وه‌ى نیزام هه‌ڵدرِایه‌وه. به‌هه‌ست كردن به‌و بارودۆخه باقى باڵه‌كان و به‌تایبه‌ت ریفۆرمخوازه‌كان په‌ره‌یان به دژكرده‌وه‌كانیان دا و له‌كاتێكدا كه زه‌مینه‌ى جه‌ماوه‌ریی هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ویسته‌كانى ئه‌وان سوار شه‌پۆلى ناره‌زایه‌تى و رقى په‌نگخواردووى خه‌ڵك بوون و به‌گرتنه ده‌ستى ئه‌و ئامرازه گرینگه كه هێزى خه‌ڵك بوو، توانیان له‌به‌رانبه‌ر باڵى پاوانخواز راست ببنه‌وه و ببنه له‌مپه‌ر له‌رێى درێژه‌دان به سیاسه‌ته‌كانى خۆیان. هه‌رچه‌ند كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن باڵى ده‌سه‌لاتدار هه‌میشه سه‌ركووت و كپكردنى ده‌نگه نارازییه‌كان یه‌كێك له‌ئامرازه سه‌ره‌كى وتێزه نه‌گۆره‌كان بۆ لاخستنى له‌مپه‌ره‌كانى به‌رده‌میان بووه، ناتوانین بڵه‌ین ئایا شكست و یان پاشكه‌شه‌یان پێكراوه یان نا؟ به‌لام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵه‌ین كه بشێویێكى زۆر له‌ده‌سه‌لات دروست بووه و هه‌رگیز ده‌سه‌لات چاوه‌روانى به‌ره‌ورووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بارودۆخێكى له‌و جۆره‌ى نه‌بووه.
باڵى ریفۆرمخواز كه ئێستا خۆى به رزگاریده‌رى خه‌ڵكى ئازادیخواز ده‌ناسێنێ، توانیویه‌تى هه‌ر به‌و پارِادایمه سه‌ره‌نجى زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاى رۆحانیه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌لات و مۆره وه‌لاخراوه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك ره‌فسه‌نجانى بۆ لاى خۆى راكێشێ و به‌كرده‌وه ئوسولگه‌راكان له‌به‌رانبه‌ر به‌ره‌یێكى به‌هێز دابنێ. سه‌ردانه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى خامنه‌یی وه‌لى فه‌قیه بۆ شارى قۆم و سه‌ردانى مه‌رجه‌عه شیعه‌كان له‌چوارچێوه‌ى هه‌ست كردن به‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه‌ى له‌ده‌ستدانى پێگه‌ى خۆى له‌ناو رۆحانیه‌كانى سه‌رانسه‌رى ئێرانه. ئه‌و مه‌ترسیه‌یه كه‌ئاخوند خامنه‌یی هه‌میشه لێى ترساوه، خستنه ژێر پرسیارى خۆى له‌لایه‌ن مه‌رجه شیعه‌كان بووه، ئه‌و راستیه‌ى كه ئێستا له‌ده‌ربرِینه‌كانى ئاخوند گه‌لێك وه‌ك ئاخوند سانعى، وه‌حید خوراسانى، مه‌كارمى شیرزارى، زه‌نجانى و ده‌ستغه‌یب …وهتد به روونى ده‌رده‌كه‌وێ.
سه‌ره‌رِاى ئه‌و كه‌شه ناله‌باره بۆ پاوانخوازانى ده‌سه‌لات به‌ده‌ست، فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى وه‌ك راستى سووننه‌تى و نیزامى ئه‌منیه‌تیه‌كانى باڵى ئوسولگه‌راش كێشه‌ى یه‌كجار قووڵیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه. خه‌ت و نیشان كێشانى په‌یتا په‌یتاى مه‌جلیس و ده‌وڵه‌ت و ناكۆكیه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانیان و ته‌سیفه‌ى هێندێك له وه‌زیر و به‌رپرسه‌كانى حكوومه‌تى وه‌ك مه‌نوچیهرى موتته‌كى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم به‌وشێوه سووكایه‌تیانه كه هه‌واڵى لابردنى خۆى له وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سینه‌گاڵ و له‌كاتى مه‌ئموریه‌ت دا بیست، هه‌موو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت ئوسولگه‌راكانیش به‌رى نین له كێشه و ناكۆكى.
مانه‌وه و درێژه كێشانى ئه‌و دۆخه و هه‌روه‌ها كه‌یسه ئاوه‌ڵه‌كانى وه‌ك فشار و ته‌حریمى كۆمه‌ڵگاى جیهانى به‌هۆى به‌رنامه ئه‌تۆمیه گوماناوییه‌كان و ناره‌زایه‌تى و خرۆشانى جه‌ماوه‌ریی وه‌زاڵه‌هاتوو و به‌گشتى پێشێلكارییه‌كانى مافى مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌لات و كێشه ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان، ئاسۆێكى تاریك بۆ ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندیمان له لا وێنا ده‌كا و موژده‌ى نزیكبوونه‌وه‌ى رووخانى كۆشكى سته‌مى سته‌مگه‌رانمان پێ ده‌دا.